zagros news agency

عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رویگەیاند، ئەمڕۆ دوای مانەوەی نزیکەی یانزدە ڕۆژ لە نەخۆشخانە، عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ 27\12\2025 عومڕەکارێکی کورد بەناوی (سەرگوڵ عبدالله حەمە کەریم )،لە سعوودیە لەشاری مەدینەی پیرۆز جەڵدەی دەماخ لێداو لە 16 ، 12 ئەمڕۆ دوای مانەوەی نزیکەی یانزدە ڕۆژ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گووتی: ئەم عومڕەکارە خەڵکی پارێزگای ( سلێمانی)، ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (79) ساڵییه‌وه‌ بووه‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری مەدینەی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه‌ و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.

هەروەها کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو، کە ئێمە بەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان حەمەدەمین: کردەوەکانمان شایەتیی ئەوە دەدەن چیمان کردووە لە ڕابردوودا

دڵشاد

پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

سەڵاح

‎نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

گوران