ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هانی لایەنە جیاوازەکان دەدات بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نەدەن..
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هۆشداری لە بوونی لۆبییەکی سیاسی و ناپاکی دەدات کە ئامانج لێی پەکخستنی کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی پارتی لە مافە دەستوورییەکانی دەستیپێکردووە.
هەروەها شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، جووڵەیەکی بەرفراوانی لە ناو پەرلەمان دەستپێکردووە و هانی لایەنە جیاوازەکان دەدات بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نەدەن.
رێباز یونس

