zagros news agency

دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی سەید سادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بون.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبو.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کو لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ز، ع – د، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا جەژنا سەر ساڵا ئێزیدییان

یاسین

کارکردن لە دووسایدی (هەولێر- كۆیە) قۆناغی زۆر باشی بڕیوە

یاسین

پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزارەتی دارایی هۆکاری قەیرانی مووچەیە

سەڵاح