نووسینگهی ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه: “لەبەر بوونی بارانبارین لە بەیانی و رۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ ئەوەی بەردەوامین لە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، ئەمڕۆ دووبارە چەندین چەپەری ئاو وەرگرتن و مەنهۆڵ، پاککرانەوە، لە سنووری هەموو شارەوانیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.”
ئهوهش خراوهته ڕوو: “بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی ئاو و کەمترکردنەوەی مەترسی لافاو دروست بوون، لە کاتی بارانبارین تەواوی ئامێرەکانی شۆفڵ و تانکەر سحب و بۆبکاتەکان لە شوێنی دیاریکراو کاری خۆیان ئەنجام دەدەن،
لە کاتی بوونی هەرکێشە و گرفتێک هاووڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە، کە پەیوەندی بکەن بە ژمارەی بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی 07509584838 .”

