دوای کۆبوونەوەی ئەمشەوی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، سەبارەت بەو شەپۆلە بەفر و باران بارین و سەرما و سۆڵەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بڕیاردرا لە پێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، سبەی سێشەممە 2026.1.20، تەنها لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پشووبێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

