دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی دزی کردن لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و دوای ئاشکرا کردنی ناسنامەکانیان ، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەی ئاسایشی هەولێر ،دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ج ، أ ، ن) و (ع ، ح ، د).
تۆمەتبارانی ناو هاتو زیاتر لە (چل) تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و شەوان بە کوچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر دا گەڕاونو ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان کە لەپێش ماڵەکانی خۆیان ڕایان گرتوە ، جامەکانیان شکاندوە و بڕێکی زۆر ( پارە و چەک و کەلوپەلی) تریان بردوە.
سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٤ی شوباتی ٢٠٢٦

