شاره‌زایه‌كی بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی توانراوه ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه به‌دی بهێنێت و سه‌رۆك بارزانی كوردستانی له مه‌ترسی جه‌نگ دوورخستوه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكرد و تائیستاش جه‌نگێكی گه‌وره له ناوچه‌كه ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت جه‌نگ زیاتر فراوانتر و گه‌وره‌تر ببێت، له‌باره‌ی رۆڵی كوردستان له ئاشتی ناوچه‌كه‌و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نگی ناوچه‌كه، د.نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، شاره‌زای بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “جه‌نگ ده‌ستی پێكردووه له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئه‌م جه‌نگه درێژه‌ی ده‌بێت، به‌داخه‌وه ره‌نگه به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش بگرێته‌وه چونكه هێشتا وه‌كیله‌كانی ئێران له وڵاتانی دیكه ماون”.
ئه‌ه‌شی خسته‌روو: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی كارا و كاریگه‌ر له ناوچه‌كه له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمیانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هێڵی ئاشتی و ئارامی و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌مسه‌ری جه‌نگی هه‌ڵبژاردووه و كوردستان نه‌بوه‌ته‌وه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك.

