zagros news agency

وەزارەتی دادی عێراق: ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی زیندانییە بیانییەکان دەکرێت جگە لەوانەی سزای سێدارەیان هەیە

 

وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند کە بەشێکی تایبەتی چاکسازییان بۆ زیندانییە عەرەب و بیانییەکان دابین کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە واژۆ دەکەن کە دەیانەوێت زیندانییەکانیان وەربگرنەوە، جگە لەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتەکه ڕایگەیاند: “بەشی تایبەت بە زیندانییە عەرەب و بیانییەکانمان هەیە، کە لەناو هەموو زیندانەکانی بەغدا و پارێزگاکاندا دابەشکراون. ئەم زیندانییانە بەپێی ڕەگەزنامە، جۆری تاوان، سروشتی حوکمەکەیان و ڕادەی مەترسیدارییان پۆلێن کراون.”

راشیگەیاند: وەزارەتی داد لەگەڵ کەسوکاری زیندانییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکانیان هەماهەنگی دەکات بۆ ڕێکخستنی سەردانی ساڵانە، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەزارەتی دەرەوە و نووسینگەی وەزیری داد دەبێت.

گوتی: وەزارەتی داد یاداشتی هاوکاری یان ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو باڵیۆزخانانە واژۆ دەکات کە دەیانەوێت زیندانییەکانیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بۆ تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان.

لعێبی ئاشکرای کرد: ئەم ڕێککەوتنانە هەموو جۆرە حوکمێک دەگرێتەوە، تەنها ئەو زیندانییانە نەبێت کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، ئەوان ناگوازرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

‎سەرۆک بارزانی بۆ كوردانی تاراوگە: نەورۆز بۆ كوردستانییان نیشانەی ژیانەوە، هەستانەوە، ئازادی، ئومێد و هەڵاتنی ڕۆژێكی نوێیە

گوران