zagros news agency

خەلیل کانی سانانی: بە سێ مووشەک هێرشکی کەمپی سڤیلی کراوە

وتەبێژی حزبی پارتی ئازادیی کوردستان رایگەیاند، کە ئەمرۆ بە سێ مووشەک هێرشکی کەمپی سڤیلی کراوە لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەکی ئێمە شەهید بوو چەند کەسێکیش بریندار بوون.

خەلیل کانی سانانی، وتەبێژی حزبی پارتی ئازادیی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا شەش جار بنکەکە و بارەگاکانی پسای میللی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان بە درۆن و مووشەک بۆردومان کراون، کە ئەمرۆ کەمپێکی سڤیل بۆردوومان کراوە.

وتەبێژی حزبی پارتی ئازادیی کوردستان گووتی: ئەمرۆ بە سێ مووشەک هێرشکی کەمپی سڤیلی کراوە لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەکی ئێمە بە ناوی جەلالی رەشیدت هۆی بۆردومانەکەوە گیانی لە دەست داوە و شەهیدبوو لە پێناو کورد و کوردستان و چەند کەسێکیش بریندار بوو و لە نەخۆشخانەنە.

هەروەها خەلیل کانی سانانی، وتەبێژی حزبی پارتی ئازادیی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کەنکەمپەکە شوێنی بنەمالەی کەسانی حزبەکەمانە، بەلام ئەو شوێنەی کە بە ئامانجگیراوە شوێنی سەرکردەکانمانە و زۆر جار لە گەل لایەنە سیاسیەکان لەوێدا دیدارمان ئەنجام دەدا، بەلام دیارە ئەو پێشمەرگەیە نزیک بووە لە شوێنی رووداوەکە و گیانی لەدەست داوە شەهید بووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مەحما خەلیل: ئه‌ردۆغان به ‌شاندی عێراقی گوت كه‌ پشتیوانیی پرۆسه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

دڵشاد

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (36)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

یاسین

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی باكو دەكات

یاسین