zagros news agency

سەرۆك هەرێمی کوردستان و وەزيرى دەرەوەى ئێران پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/4 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، وێڕاى باسكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

هەروەها هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرده‌وه‌، بە شێوەیەک کە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته‌ به‌شێك له‌ ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، هه‌روه‌ها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میدیایی ئێران : ئەمرۆ بە ملیۆنان کەس بەشداردەبن لە بەرێکردنی تەرمی خامنەیی

گوران

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە

سەڵاح

داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان خرایە سەر حیسابی دارایی عێراق

یاسین