کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ ئەو عومڕەکارانە کوردستان کە لە سعوودیە بوون سەلامەتی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان
کاروان ستونی هەروەها ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەردوەوام لەسەر هیڵین بۆ گەراندەنەوەی عومرەکاران بۆ هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕاگەیاند تاوەکوو بارودوخی ناوچەکە بەم شێوەیە بێت لە ئەگەری نەبوونی فرۆکە ناچاردەبن عومڕەکارەکان بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە و داواشی لە هاووڵاتیان کرد لەم کات و ساتەدا گەشتەکانیان دوابخەن بۆ عومڕە تاوەکوو ئەم باردودۆخە کۆتایی بێت.

