كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌مساڵێش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت پاڵپشتی زۆری بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج كردووه و تاوه‌كوو ئێستا كاروباره‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چن.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند تاوه‌كوو ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی حه‌ج له كوردستان و عیراق و سعوودیه وه‌كوو خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن و هیچ وه‌ستانێك له كاره‌كاندا نییه به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كاروان ستونی رایگه‌یاند له ئێستادا ڤیزای هه‌موو حاجیانی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێك وه‌رزی حه‌ج ده‌ستپێبكات هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت و گوتی : بڕیاره له 18/4/2026 ڤیزای حه‌ج چالاك بێت و له‌م كاته‌وه وه‌رزی حه‌ج بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا كاروان ستونی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام بێت و شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه گه‌شته‌كان له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌كرێنه رێگه‌ی وشكانی ئه‌وه‌كاته‌یش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن.

