وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگه‌یاند، له كۆی ئه‌و 15 كه‌شتییه توركییه‌ی ته‌نیا دوو كه‌شتی له گه‌رووی هورموز تێپه‌ڕیون، وتیشی، ئه‌م كه‌شتیانه ئاڵای توركیایان به‌سه‌ره‌وه نییه به‌ڵام خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌یان بۆ هاوڵاتیانی تورك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، باسی له‌وه‌ش كرد، لە سەرەتای جەنگەوە 15 کەشتی هاووڵاتییانی تورکی لە ئاوەکانی کەنداودا بوون تاوەکو ئێستا تەنیا دوو کەشتی بە سەلامەتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووه و ناوچەکەیان جێهێشتووه.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا باسی له‌وه كرد، لە ئێستادا 13 کەشتیی دیکە ماونەتەوە له‌وانه چوار کەشتییان داواکارییان پێشکەش نەکردووە، دووانیان کەشتیی تایبەت بە وزەن و دوو کەشتییەکەی دیکەش بازرگانیین.
ئوراڵئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئەم کەشتییانە ئاڵای تورکیایان لەسەر نییە، بەڵام خاوەنەکانیان تورکن، وتیشی، وەزارەت لە هەماهەنگیی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی تێپەڕبوون بۆ ئەو کەشتیانەی کە تاوەکو ئێستا لە گەرووی هورمز ماونەتەوە.

