ئەمڕۆ دووشەممە 06-04-2026
کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە, تاوە باران و بروسکەی بەهاری کەم کەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە. پاشان کاریگەری لاواز دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند ( 10 – 15) کم/ک. لەگەڵ کەمێک چالاک بوونی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5-7 )کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی.
سبەی سێ شەممە
07-04-2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم, لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ, تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. وە پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ببێت وە هەروەها کاریگەری بەلاوازی دەمینیتەوە بۆ کاتەکانی درەنگانی شەوبە شێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیاکاندا.
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند ( 10 – 15) کم/ک. لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆسەروی 30 من/ک
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5-7 )کم دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
06- 04 -2026

