zagros news agency

ئەکسیۆس: پرۆژەی تازە هەیە و ئەگەری وەستانی شەڕ بۆ 45 رۆژ لە ئارادایە

 

بەپێی راپۆرتەکانی ئەکسیۆس کە لە چوار سەرچاوەی بەرپرسی باڵای ئەمەریکا دەستی کەوتوون، ئەمەریکا کۆتا دەرفەت دەداتە ئێران بۆ هاتە سەر مێزی گفتوگۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیەکی هەیە کە ئاگربەست لەگەڵ ئێران بکات بۆ ماوەی 45 رۆژ، تاوەکوو لەو ماوەیەدا گفتوگۆ بکەن و بگەنە رێکەوتن بۆ كۆتایی هێنانی جەنگ بە هەمیشەیی.

ئەمڕۆ دوو شەممە 2026\4\6، ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)، رایگەیاند، لە چوار سەرچاوەی باڵای ناو ئەمەریکا زانیاری هەیە کە ئەمەریکا نیازی کۆتایی هێنان بە جەنگی هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەی ئاگربەستی خستووەتە بەردەم ئێران تاوەکوو بۆ ماوەیی 45 رۆژ جەنگ بوەستێنن و هەر دوو لا بێنە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.

بەپێی قسەکانی ئەکسیۆس، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و گەرووی هورمز دەبێت، ئەمەریکا دەیەوێت دڵنیای لە ئێران وەربگرێت کە واز لە بیرۆکەی دروست کردنی چەکی ئەتۆم بهێنن و لەسەر گەرووی هورمزیش بگەنە رێککەوتن، لای خۆشییەوە ئێران دەیەوێت دڵنیای ئەوە وەربگرێت کە جەنگەکە بە هەمیشەیی کۆتایی پێ بهێنرێت، نەک وەکوو لوبنان و غەززە بێت، کە ئاگربەست تەنیا بە رووکەشە.

پاکستان، تورکیا و میسر، نێوانگیری لە نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکەن و دەیانەوێت هەر دوو لا بگەنە رێکەوتنی کۆتایی و جەنگ کۆتایی پێ بهێنرێت و قووڵتر نەبێتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوە زیاتر ناسەقامگیر نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای هەواڵگریی تورکیا: بەرپرسێکی باڵای پەکەکەمان کوشت

سەڵاح

سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی لە وڵات ڕاگەیاند

یاسین

ماڵپەڕێکی ئێرانی: ناردنی فڕۆکە سووتەمەنیگوزەرەکانی ئەمریکا بۆ کەنداو پەیامی ئەگەری هێرشە بۆ سەر ئێران

یاسین