zagros news agency

تەنگەی هورمز و ئاڵۆزییە سیاسییەکان نرخی نەوتیان بەرەو 115 دۆلار بەرزکردەوە

 

لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توندبوونی لێدوانە سیاسییەکان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی لە 115 دۆلار نزیکبووەوە.

رۆژی دووشەممە، 6ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، نزیکەی 2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 114.16 دۆلار.

​لە دوای هەڕەشەکەی ترەمپ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.72٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 114.16 دۆلار.

​جەنگی ئێران و ئەمریکا لە هەفتەی شەشەمییەوە بەردەوامە و لە دووەم رۆژی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمز داخراوە. پێش جەنگ رۆژانە سەروو 100 کەشتی گوێزەرەوەی نەوت، گاز و شمەک بە تەنگەکەدا تێدەپەڕین، بەڵام ئێستا بە گوێرەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، رۆژانە بە تێکڕا هەشت کەشتی بەو تەنگەدا تێدەپەڕن.

​بەر لە 28ی شوبات نرخی بەرمیلێک نەوت بە 72 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەکەوە نرخی بەرمیلێک نەوت تاوەکو نزیکەی 120 دۆلار بەرز بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سام ئاڵتمان: ژیریی دەستکرد نەبووەتە هۆی بێکاری لە جیهاندا

سەڵاح

دانا غاز: به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر ئاسایی بووه‌وه‌

دڵشاد

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت

سەڵاح