لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشی دڕۆنی لەسنوری شاری سلێمانی کەسێک بە ناوی غەزال مەولان تەمەن ١٨ ساڵ دوای ئەوەی بریندار دەبێت لەلایەن هێرشی حکومەتی ئێرانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بەڵام بەبیانوی نەبونی پێداویستی چارەسەرکردن گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی تری تایبەت بەڵام ئەوانیش بەبیانوی نەبونی مۆڵەتی چارەسەرکردنی برینداران و کارەساتی ڕووداوەکان لەلایەن پۆلیسەوە وەریان نەگرتوەو چارەسەریان بۆ نەکردووە.
بۆیە دواتر براوەتە نەخۆشخانەیەکی تر بەڵام بەداخەوە دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئێمە نیگەرانی قوڵی خۆمان لەو،ڕووداوە ڕادەگەیەنین کەبەرامبەر ئەو مرۆڤە کراوە و چارەسەری بۆ نەکراوە کەدەکرا ژیانی ڕزگاری بکرێت لەمردن بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی و چارەسەرنەکردن ژیانی کۆتایی هات.
چارەسەرکردنی نەخۆش و هەر کەسێک لەنەخۆشخانەکان لەسەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤن و ناکرێ بەهیچ بیانووەک پشت گوێ بخرێ یان کەمتەڕخەمی بەرامبەر بکرێ.
بەداخەوەش دوای دوو ڕۆژ لەگیان لەدەستدانی هێشتا هەواڵی ئەوە دەبیستین کە ڕێگا نەدرابوو لەماڵەکانی خوداش کە مزگەوتە مەراسیمی شوشتن و کفن کردنی بۆ بکرێ کەئەوەیان تەواو پێچەوانەی بنەماعورفی و ئایینیەکانە چونکە مزگەوت ماڵی خودایە.
ئێمە خەمباری خۆمان بۆ ئەو ڕووداوە ڕادەگەیەنین لێڕەوەش داوای دڕوست کردنی لیژنەیەکی باڵا دەکەین لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و وەزارەتی تەندروستی و لایەنی ئەمنی بەچاودێری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ بەدوا داچون و لێکۆڵینەوە لەڕاستی ڕووداوەکەو دیاری کردنی لایەنی کەمتەرخەم و حەواڵەکردنی کەیسەکە بۆ لایەنی قەزائی و یاسایی.
وەدواتر ڕاگەیاندنی دەرەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کورڕستان
٢٠٢٦/٤/١٦

