zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئانتاليادا دەکات

بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركيا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌يشته‌ ئانتاليا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە میانی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشدارانی کۆڕبەندەکە، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی و یەکێتی: هەنگاوی ئەرێنی نراوە و رۆژانی داهاتوو کۆدەبینەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن دەکات

دڵشاد

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین