zagros news agency

گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان: عێراق نزیکەی 90%ـی داهاتەکەی لەدەست داوە

 

 

ماوەی دوو دەیەیە عێراق بووەتە گۆرەپانی ململانێ لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، بەڵام ئەمڕۆ ئەم هاوسەنگییە بە تەواوی کەوتووەتە مەترسییەوە و چاوەڕوانكراوە بەلایەكدا بكەوێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان (International Crisis Group)، عێراق چیتر تەنیا مەیدانی ململانێ نییە، بەڵکوو بووەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمەریكا.

حکوومەتی عێراق سەرەڕای بانگەشەی بێلایەنی، نەیتوانیوە رێگری لە ئاڵۆزییەکان بکات. گرووپە چەکدارەکان کە بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناسراون و نزیکن لە تاران، زیاتر لە 750 هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا. ئەمە لەکاتێکدایە کە واشنتۆنیش بە هەمان شێوە وەڵامی سەربازیی داونەتەوە و ئەمەش هاوسەنگییەکەی تێکداوە.

بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و پچڕانی هەناردەی نەوت، عێراق نزیکەی 90%ـی داهاتەکەی لەدەست داوە. توێژەرانی گرووپی قەیرانەکان هۆشداریی دەدەن کە ئەگەر هەناردەی نەوت بەردەوام نەبێت، حکوومەتی عێراق لە دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان (وەک کارەبا کە پشت بە غازی ئێران دەبەستێت) تووشی قەیرانێکی وێرانکەر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کار دەرچوو

سەڵاح

به تۆمەتی بەرتیل سزای بەندکردنی بەسەر پەرلەمانتارێکی عێراقدا سەپێندرا

یاسین

عێراق.. مێژووی سەرژمێری لە سەردەمی پاشایەتی تاوەکوو ئەمڕۆ

یاسین