ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی عێراق دیار نه‌ماون ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌وه جێگای پرسیار و نیگه‌رانی زۆری لای كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق دروستكردووه.
ده‌نگی نارازی له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دروست بووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دیارنه‌مانی 36 فرۆكه ئەو فڕۆکانە لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریکا دژی ئێران لە ئەرکدا بوون، بەڵام دوای جەنگ نەگەڕاونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق و چارەنووسیان نادیارە لە کاردانەوەی ئەم دۆخەدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتە سەر هێڵ و لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ هەڵماڵینی گەندەڵییەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
د.زیره‌ك زێباری ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقمان كردووه نازانین چۆن ئه‌و پرسه و به‌چ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت چونكه ده‌بێت لێژنه‌ی دروست بكرێت به‌ڵام پێشووتر لێژنه‌یه‌ك دروستكراوه لیژنەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و ئەندامییەتی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆکی چاودێری کەیسە تایبەتەکان دەبێت، ئەرکی سەرەکییان لێکۆڵینەوە دەبێت لە سەرجەم ئەو گومان و گەندەڵییانەی لە نێو کۆمپانیاکەدا بوونیان هەیە.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م رووداوه به‌خراپ له‌سه‌ر عێراق ده‌شكێته‌وه چونكه له ئاستی ده‌ره‌وه متمانه‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.

