ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە ته‌رمی کەسێک له‌ رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له‌ سنووری شاره‌دێی‌ ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه‌، په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی‌ نیسان، ته‌رمی کەسێک به‌ناوی حوسێن نوره‌دین شێخ عه‌لی له‌ رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له‌ سنووری ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه‌.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک گووتی: ئه‌و كه‌سه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شتكردن سه‌ردانی‌ سنووره‌كه‌ی‌ كردووه‌ و له‌وێ‌ خنكاوه‌، دوای دۆزینه‌وه‌ی، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كرا.

هەروەها هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پۆلیس سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتره‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

یاسین

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌گای پاسه‌وانی سنوور روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

دڵشاد

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیەندران

یاسین