zagros news agency

گوندێكی دهۆك بەربژێرە بۆ وەرگرتنی نازناوی باشترین گوندی گەشتیاریی جیهان

 

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆك رایدەگەیەنێ، گوندی (هروور) لە سنووری پارێزگای دهۆك وەك باشترین گوندی گەشتیاریی دەستنیشان كرا و ناوی دەچێتە ناو پێشبڕكێ بۆ وەرگرتنی ناسناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهاندا.

سەركار سوبغەتوڵا سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆك رایگەیاند، ساڵانە ژمارەیەك گوندی گەشتیاری لە جیهان لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لەسەر چەند پێوەرێكی تایبەت وەك باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان دەكرێن، بۆ ئەم مەبەستە چەندین وڵات بەشداریی لەو پێشبڕكێیەدا دەكەن.

گوتیشی: “بۆ ئەم مەبەستە، لە سنووری پارێزگای دهۆك، گوندی هروور لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار دەستنیشان كراوە و لە پێشبڕكێیەكەدا كێبركێ لەگەڵ گوندەكانی دیكەدا دەكات بۆ وەرگرتنی ناسناوەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستیی فەرەنسا، داوا دەکات نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە هەزاران سەربازی بریندار ئامادە بکەن

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

یاسین

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

یاسین