zagros news agency

هەورەبرووسکە گیانی باوک و کوڕێکی ستاند و کوڕێکی دیکەی هەمان خێزانیش بریندار کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ (١٥-٥-٢٠٢٦)، لە ئەنجامی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە لە گوندی “سەرسیان”ی سەر بە قەزای دووکان، رووداوێکی دڵتەزێن کەوتەوە و سێ ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی.

فەرمان محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ڕانیە ڕاگەیاند: “بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبرووسکە، باوکێک و کوڕێکی لە گوندی سەرسیان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها کوڕێکی تریشیان بریندار بووە.”

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ڕانیە ئاماژەی بەوەش کرد، کە تەرمەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و بریندارەکەش لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

تاوەکو ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکە و باری تەندروستی بریندارەکە بڵاوبکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھینامەیەک ژ جێگرێ سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

بە فەرمی نرخی نان لە تاران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کرایەوە

یاسین

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین