لە ئەنجامی توندبوونەوەی ناکۆکییەکان لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و “جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان”، ئەمڕۆ زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری عێراق کشانەوەی خۆیان لەو هاوپەیمانێتییە ڕاگەیاند کە پشتیوانی لە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، کشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە دوای ئەوە دێت کە لە دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لەسەر پرسی دیاریکردنی وەزیری ناوخۆ دروستبووە و لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو پەرلەمانتارانە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە “بەڵێنی ناڕاستیان پێداون” و پابەندی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییانە نەبوون کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون، ئەمەش وایکردووە وەک ناڕەزایەتییەک ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ کشانەوەی خۆیان ڕابگەیێنن.
ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە، حکومەتەکەی عەلی زەیدی لەژێر فشاری لایەنە سیاسییەکاندایە بۆ تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی، کشانەوەی ئەم ژمارە زۆرەی پەرلەمانتارانیش وەک زەنگێکی مەترسیدار بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لەناو هاوپەیمانێتییەکە و پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبینرێت.
تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەو کشانەوەیە و چارەنووسی پۆستی وەزیری ناوخۆ بڵاونەکردووەتەوە.

