ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : شەپۆلێکى باران بارینى پچڕپچڕ بەڕێوەیە

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 30-4-2024
کەش/ ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خیرایی با , لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقەو باران بارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچەجیاجیاکان دەبارێت،لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.
تێبینى/لەبەربوونى گۆرانکارى لەم وەرزەدا ئەگەرى گۆرانکارى هەیە دروست بێت لەکات و جۆرى دابارین وکەشەکە،بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لەنێوان (5-10 )ملم
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 -25 ) کم/س
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2-4)پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 4 – 6) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەى چوار شەممە 2024/5/01
کەش/ ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با،ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆل لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشوورى پارێزگاى هەولێروبەشێک لەئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک) لەدواى نیوەرۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان باران بارین لە دواى نیوەرۆ دەست پێ دەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە ،ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و بڕى باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە:
سەنتەرى پارێزگاى هەولێر (4-6 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچەشاخاوییەکان (7-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى (6-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین (8-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (8-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک (2-5 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ (2-5 )ملم

خێراى با /مامناوەند ( 15 – 25 )کم/س دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30کم /س.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (3-5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین /( 6 – 8 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-04-30

هەواڵی پەیوەندیدار

سندوس حوسێن : خەلكی هەلەبجە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن

گوران

حوسیی یەمەنی هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری چینی

یاسین

گوژمەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

دڵشاد