zagros news agency

مژدەیەک بۆ جەژن؛ لە قوشتەپە کرێی شەش مانگی ٦٠ خێزان دابینکرا

لە دەستپێشخەرییەکی مرۆڤدۆستانەدا و بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە سنووری قەزای قوشتەپە کرێی شەش مانگی نیشتەجێبوون بۆ ٦٠ خێزانی کرێنشین دابینکرا، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی باری داراییان لەم بۆنەیەدا.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەوڵە کۆمەڵایەتییەکانیاندا و بە هەماهەنگی لەگەڵ خێرخوازان، توانیویانە خەندە بخەنە سەر لێوی ٦٠ خێزانی کەمدەرامەت و کرێی نیو ساڵی خانوەکانیان بۆ بدەن.

ئەم هەنگاوەی قایمقامیەتی قوشتەپە لە ژێر ڕۆشنایی دیدگا و ڕێنمایییەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت، کە هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە هاووڵاتی ببێتە سەنتەری خزمەتکردن و گرنگییەکی تایبەت بە بژێوی و ژیانی خێزانە پێویستەکان بدرێت.

بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە، کە راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم پڕۆسەیەی کردووە، سوپاسی هەموو ئەو خاوەنکار و خێرخوازانەی سنورەکەی کرد کە بەشداربوون لەم کارە خێرخوازییەدا.

لەلایەکی دیکەوە، ئەو خێزانانەی کە سوودمەند بوون لەم هاوکارییە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و بە پێشکەشکردنی “قەڵغانی سوپاس و پێزانین” بۆ قایمقامی قوشتەپە، ستایشی ئەو هەوڵە مرۆڤدۆستانەیان کرد کە لەم بارودۆخەدا باری گرانی کرێنشینی لەسەر شانیان سووک کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی

گوران

سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازار لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

دڵشاد

سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبوویەوە

یاسین