zagros news agency

هەولێر بە فەرمی چووە نێو کتێبی گینس؛ گەورەترین شیشی گەس لە جیهان دروستکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئایاری 2026، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕیکۆردی گەورەترین شیشی گەس لەسەر ئاستی جیهان شکێندرا و بە فەرمی ناوی هەولێر لە کتێبی پێوانەیی گینسدا تۆمارکرا.

ئەم دەستکەوتە جیهانییە لەلایەن “گەسی ئازادی”ـەوە ئەنجامدرا، کە تێیدا شیشە گەسێک بە کێشی دوو تۆن و 672 کیلۆگرام ئامادە کرا. بەمەش هەولێر توانی ئەو ڕیکۆردە جیهانییە بشکێنێت کە پێشتر بەناوی چێشتخانەیەکی تورکییەوە تۆمار کرابوو.

دوای تەواوبوونی پڕۆسەی برژاندنی گەسە دوو تۆنییەکە، بە هاوکاری “ڕێکخراوی دەستی کوردستانی مرۆیی”، زیاتر لە 4000 ژەمە گەس ئامادە کران و بە شێوەی بەخشین دابەشکران بەسەر دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان، خانەی بێسەرپەرشتان و نەخۆشخانەی دەروونی لە سنووری پارێزگای هەولێر.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی بەشداریکردنی لە مەراسیمەکەدا، خۆشحاڵی خۆی بە تۆمارکردنی ئەم ڕیکۆردە دەربڕی و دەستخۆشی لە ڕێکخەران و خاوەن بیرۆکەکە کرد. پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە پایتەختی هەرێمی کوردستان هەمیشە زەمینەخۆشکەرە بۆ داهێنان و کارە جیاوازەکان و هانی گەنجان و خاوەنکارانی دا کە بەردەوام بن لە ئافراندن لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

دڵشاد

130ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كرێت

یاسین

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات

سەڵاح