zagros news agency

زەوی بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەران دابەش دەکرێت

بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە سەدان پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت.

سەرۆكایەتیی شاەوانییەكانی سلێمانی بڵاوی كردەوە: “رۆژی پێجشەممە 2ـی حوزەیران سەرۆکایەتیی شارەوانیی عەربەت دەست بە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکات، ئەم قۆناغە 250پارچە زەوی لەخۆدەگرێت و بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشدەکرێت.”

ئاشكراشی كردووە، دابەشکردنەکە بەپێی خاڵبەندی و بە شێوەی تیروپشک دەبێت.

جەخت كراوەتەوە كە ئەوان ناویان لە لیستی تیروپشكەكەدا هەیە دەبێت كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانیان پێ بێت و ئەگەر فەرمانبەرێكیش ناوی هەبێـ و كۆچی دوایی كردبێت ئەوە دەبێت (قەسام شەرعی) هەبێت.

لە سەرێكی دیكەوە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، بڵاوی كردەوە:” دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستا و خانەنشینانە دەكەین کە ساڵی 2005 وە فەرمانی وەرگرتتنی زەویان هەیە و تاكو ئێستا سوودمەند نەبوونە کە ژمارەیان نزیکەی 500 کەسە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ناویان لە لیستەكاندا هاتوە و پڕۆسەی سوودمەند بونیان تەواو کردووە ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی دووشەمە 8ی حوزەیران تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەكرێت.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “ئاگاداری هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە تاكو ئێستا پرۆسەی سوودمەندبونیان تەواو نەکردووە پەیوەندی بە بەشی موڵکایەتی شارەوانیمانەوە بکەن، چونکە بە پێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک ناویان داخڵی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی ناکرێت.”

ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و بەپێی بڕیارەكان هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر پێشوازی له‌ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق دەکات

یاسین

سه‌رۆكی هەرێم، پێشوازيى له‌ ئيسماعيل به‌شيكچى دەکات

یاسین

فەیسبوک تاقیکردنەوەی سنوردارکردنی هاوبەشکردنی لینک زیاد دەکات

یاسین