zagros news agency

لێدوانەکانی برۆنۆ لە بارەی کاروانەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد 

 

 

برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینی دەکرد لە ماوەی کاروانەکەیدا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان نازناوی زیاتر بەدەستبهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینی قووڵی خۆی بۆ داهاتووی یانەکە لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریکی ڕاهێنەر نیشان دا.

 

فێرناندێز لە لێدوانەکانیدا وتی بە روونی دەمویست نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم و دۆخەکە بەو شێوەیە نەبوو کە بۆ خۆم و یانەکەش پێشبینیم دەکرد، بەڵام کاتی زۆر خۆشم بەڕێکردووە و گەیشتینە چەندین یاری کۆتایی کە هەندێکیانمان بردەوە و هەندێکیشمان دۆڕاند، بەڵام ئامانجی من هەمیشە بردنەوەی گەورەترین پاڵەوانێتییەکان بووە کە پرێمەرلیگ بەشێکە لێی، هێشتاش ئەم خەونەم هەیە و هیوادارم بیهێنمە دی.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا جەختی کردەوە کە گومانی نییە چامپیۆنزلیگ گرنگترین پاڵەوانێتییە، چونکە تێیدا ڕووبەڕووی گرنگترین و بەهێزترین تیمەکانی جیهان و ئەوروپا دەبیتەوە، ئەمەش ڕێک ئەو ئاستەیە کە ئەو دەیەوێت تێیدا یاری بکات.

 

سەبارەت بە رۆڵی ڕاهێنەر، برۆنۆ ستایشی مایکڵ کاریکی کرد و وتی پێموایە کاریک وزەیەکی زۆر ئەرێنی بە تیپەکە بەخشی و لەم قۆناغە ڕاگوزەرە سەختەدا بیرۆکەی نوێ و شێوازی جیاوازی هێنا، کە یارمەتی یاریزانانی دا تا ببنەوە بە پاڵەوان و ئەنجامەکانیش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر بە تاکە گۆڵێک لەگەڵ دیالە یەکسان بوو

یاسین

ئەمشەو عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسی کوردی یاریەکی مێژوویی هەیە

یاسین

سانێ دەبێتە گورزێکی گەورە بۆ بایرن میونشن

یاسین