zagros news agency

لەهەولێر دوو دز دەستگیر کران

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لەناو مزگەوتێک لە شاری هەولێر و لەناوی گەراجی مزگەوتی جەلیل خەیات دەستگیر دەکات

تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر (نووسینگەی ناوەڕاست)، لە چالاکییەک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە لەناو گەراجی (مزگەوتی جەلیل خەیات) و مزگەوتێکی شاری هەولێر کردەوەی دزیکردنیان ئەنجامدابوو.

دوای پێگەیشتنی زانیاری و تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد. لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا، توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستنیشان و دەستگیر بکرێن
تۆمەتباری یەکەم: لەناو (٧)حەوت ئوتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەکەدا دزی کردبوو.
تۆمەتباری دووەم:لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێر مۆبايلی دزی بوو.

بە بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران ڕاگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ ڕێکخراوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکارەکانی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەستی پێ کرد

سەڵاح

ڕووسیا: 94 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعای بۆمباباران کرد

سەڵاح