ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانبە بۆنەی(٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دهۆك

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و هونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دهۆک.

بەر لە(٣٢)ساڵ تەلەفزیۆنی دهۆک وەک یەکەمین کەناڵی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان لەو دەڤەرە دەلالەدا دامەزرا، ئەو هەنگاوە گرینگەی پارتیمان لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیری و کولتوورییەکان.

تەلەفزیۆنی دهۆک لە ڕێگەی چالاکیی ڕۆژانەی خۆیدا و پێشکێشکردنی بەرنامە هەمەجۆرەکانییەوە توانیویەتی داواکارییەکانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە بێ جیاوازی کردن لە نێوان پێکهاتەکانی بخاتەڕوو و لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە بێت بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی هاووڵاتییان و جێگەی متمانه‌ بێت.

لەو دەرفەتەدا وێڕای پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەرەڤپێشچوونی تەلەفزیۆنی دهۆک، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بینەرانی هێژای ئەو تەلەفزیۆنە دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، پەیامی ڕاست و دروستی خۆتان بگەیەنن و بە هیوای پێشکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ ی ئایاری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وادەی پێشكەشكردنی لیستی ناوی بەربژێرانی لایەنە سیاسییەكانی درێژ كرده‌وه‌

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

ئەمەریکا: کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دیار نیيە

سەڵاح