zagros news agency

نوێترین نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕدا

 

​لەکاتی داخستنی بازاڕدا، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان پاشەکشەیەکی گەورە و خێرایان بەخۆوە بینی؛ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دەرکەوتنی ئاماژەکان بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، نرخی زێڕ و زیو لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین.

​ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە توندی دابەزی بۆ 4,155.4 دۆلار، یەک کیلۆگرام هاتە سەر 133,599.37 دۆلار و یەک گرامیش بە 133.6 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران, عەیارەکان پاشەکشەی توندیان کرد و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیارەی ٢٢ دابەزی بۆ 959,356 دینار، عەیارەی ٢١ بۆ 915,749 دینار و عەیارەی ١٨ بۆ 784,928 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە دابەزینێکی خێرا کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 64.81 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,083.66 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.22 دۆلار جێگیر بووە.

​شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهێزبوونی بەهای دۆلار و لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەمریکا (Federal Reserve) سەبارەت بە ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە کۆتایی ئەمساڵدا، فشاری توندیان خستووەتە سەر کانزا گرانبەهاکان و بوونەتە هۆی کشانەوەی بەشێک لە وەبەرهێنەران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجامی نافەرمی: پارتی 40 کورسی بەدەست هێناوە

سەڵاح

کۆمپانیاکانی spotify و EA Sports رێکەوتنیان ئەنجامدا

یاسین

شاندی پارتی و هەیبەت حەلبووسی جەخت لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و دامەزراوەکان دەکەنەوە

یاسین