zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ دووشەممە 22-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک و ئاراستەکەشی لە باکووری ڕۆژئاواوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 23-06-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە کاتەکانی ئێوارەدا و لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێم. هاوکات پلەکانی گەرما بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە. خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە تاوەکو شەو چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک کە کاریگەری زیاتری لەسەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری ڕۆژئاواوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت و بەهۆی تۆزوخۆڵەکەشەوە مەودای بینین لە نێوان (6-8) کم دەبێت و لەو ناوچانەی تۆزەکەی تێدا چڕ دەبێتەوە بۆ (4-6) کم کەم دەبێتەوە.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 41 سبەی 43

سلێمانی ئەمڕۆ 40 سبەی 41

دهۆک ئەمڕۆ 41 سبەی 42

هەڵەبجە ئەمڕۆ 43 سبەی 43

گەرمیان ئەمڕۆ 45 سبەی 46

زاخۆ ئەمڕۆ 41 سبەی 43

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 41 سبەی 43

پیرمام ئەمڕۆ 38 سبەی 39

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 31 سبەی 31

هەواڵی پەیوەندیدار

IOS 27 هێزی ڕاستەقینەی ژیریی دەستکرد دەهێنێتە ناو ئایفۆنەکەت

یاسین

د.دلۆڤان محەمەد: حکوومەتى عێراق لە بودجەی تەندرووستی، مامەڵەیەکى نادادپەروەرانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح

وەزارەتی دارایی وەڵامی کەناڵ 8 دەداتەوە

یاسین