zagros news agency

دکتۆر چیمەن بارزانی: قەوارەی هەرێم بەرهەمی سەد ساڵ خەبات و خوێنی شەهیدانە و ڕێگە نادەین موزایدەچییە سیاسییەکان یاری بە چارەنووسی گەلەکەمانیەوە بکەن

دکتۆر چیمەن بارزانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکی تونددا بۆ ڕای گشتی، وەڵامی ئەو دەنگە نابەرپرسانە دەداتەوە کە باس لە نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن و جەخت دەکاتەوە کە ئەم قەوارەیە دەستکەوتێکی دەستووری و مێژووییە و موڵکی هیچ کەس و حزبێک نییە.

قەوارەی هەرێم؛ بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفالکراوان
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، دکتۆر چیمەن بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە: “ئەم هەرێمە موڵکی گەلی کوردستانە و بەرهەمی خەباتی سەد ساڵەی باب و باپیرانمان و قوربانییانی ڕاپەڕین و پێشمەرگە قارەمانەکانە. سووکایەتیکردن بەم قەوارەیە، بازرگانیکردنە بە خوێنی هەزاران شەهیدی ئەنفال و کیمیاباران.”

پشتئەستوور بە دەستووری هەمیشەیی عێراق
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەوەش کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەپێی ماددەکانی ١١٧ و ١٢١ی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراق، قەوارەیەکی یاسایی و فیدراڵییە و خاوەن دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییە. ڕایگەیاند: “نەمانی ئەم قەوارەیە تەنها ویستێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی نێودەوڵەتییە و بە لێدوانی پۆپۆلیستی گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.”

موزایدەی سیاسی نیشانەی مایەپووچییە
دکتۆر چیمەن بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ ئەو دەنگە نەشازانە دەڵێت: “موزایدەکردن بە چارەنووسی گەلەوە بۆ کۆکردنەوەی چەند دەنگێکی کاتی، نیشانەی مایەپووچی سیاسییە. هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی پۆڵایین دەمێنێتەوە و گەلی کوردستان بە هێزێکی لەبن نەهاتوو بەرگری لێ دەکەن.”

لەسەر ڕێبازی سەرۆک بارزانی بەردەوام دەبین
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دکتۆر چیمەن بارزانی دووپاتی کردەوە: “ئێمە لە پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕێبازی پیرۆزی سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان،  داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێگە نادەین هیچ دەنگێکی ناوخۆیی یان دەرەکی یاری بە چارەنووسی نەتەوەکەمانەوە بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی به‌ هێرشی مووشەکی حزبوڵا بریندار بوون

سەڵاح

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی باس له جێگرەوەی مالیکی دەکرێت

سەڵاح

حکومەتی هەرێمی کوردستان 100 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

یاسین