zagros news agency

وەڵامێك بۆ ڕاپۆرتی چەواشەكارانەی سایتی بەناو چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران

 

سایتی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران (دیدبان حقوق بشر كردستان ایران) كە خۆی بە بێلایەن ناساندووە لە بنەڕەتدا سەر بە خبرگزاری جمهوری اسلامی (ایرنا) و وەزارەتی (فرهنگ و ارشاد اسلامی) كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و ئامانجی بڵاوكردنەوەی بابەتی بێ بنەمایە بۆ لەكەداركردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستان. ئەم سایتە ڕاپۆرتێكی چەواشەكارانە و دوژمنكارانەی لەبارەی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال بڵاوكردۆتەوە و وێڕای هەوڵدان بۆ ئاوەژووكردنی ڕاستییەكان و ناوزڕاندنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە شێوەیەكی دوژمنكارانە باسی سەرۆك بارزانیشی كردووە. سایتەكە بۆ فریودانی زیاتری خوێنەران پشتی بە ڕاپۆرتێكی ئینگلیزی بەستووە كە لە سایتی (the cradle)ـدا بڵاوکراوەتەوە. ئەم سایتە ئینگلیزییەش پێگەیەكی میدیایی سەر بە ئێرانە كە خزمەت بە ئەجێندای گرووپە چەكدارە نایاساییەكانی بەناو موقاوەمە دەكات.

قوربانیدان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و فەرماندەییكردنی تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەموو جیهان ڕاستییەكی ئەوەندە درەوشاوەیە كە بە هیچ ڕاپۆرت و هەوڵی داخ لە دڵانە و دوژمنكارانە ناشاردرێتەوە.
سەرۆك بارزانی بۆ ماوەی دووساڵ و نیو لە بەرەكانی شەڕی دژی داعش ئامادەبوو و بەڵێنی خۆی بۆ ئێزیدییەكان بردە سەر كە دەبێ سەری داعش بكەوێتە ژێر پێی ئێزیدییەکان.
چیای شنگال و شنگال بە خوێنی 500 شەهیدی پێشمەرگە ئازاد كران و شانازییەكی مێژوویی بۆ گەلی كوردستان تۆماركرا.

شنگال ئازادكرا و ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكا. ئەوەی ئێستا مایەی ئازاری خەڵكی شنگال و ئێزیدییەكانە مانەوەی خۆسەپێنی میلیشیا و چەكدارە لە یاسادەرچووەكانی موقاوەمەیە كە لەپێناو ئەجێندای دەرەكی ناهێڵن ژیان بۆ شنگال و شنگالییەكان بگەڕێتەوە. سایتە بەناو بێلایەنەكەی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی ئێرانیش ئەگەر بەڕاستی بەدوای مافەكانی مرۆڤە، پێویست ناكات زۆر دوور بڕوات با لەو هەزاران كوڕ و كچە گەنجە بێگوناحە بكۆڵێتەوە كە لە سەرەتای ساڵدا لە شەو و ڕۆژێك لە شەقامەكانی شارەكانی ئێراندا بە دڕندانەترین شێوە كوژران، یان بەدوای چارەنووسی هەزاران گەنجی كورددا بڕوات كە لە زیندانەكانی ئێراندا بە هۆكاری سیاسی گیراون و چارەنووسیان نادیارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قامیشلۆ…به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک دایک و کوڕێک گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌گوترێت ده‌ستی توركیای تێدابێت

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

گوران