zagros news agency

یەکەم تاقیکردنەوەی تەکسیی فڕیوی کارەبایی لە ویلایەتی تێکساس ئەنجام دەدرێت

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ویلایەتی تێکساس بووەتە یەکەم ناوچە بۆ تاقیکردنەوەی فەرمیی تەکسییە فڕیوە کارەباییەکان.
لەو ویلایەتەدا بەرنامەیەکی فیدراڵی بۆ تاقیکردنەوەی هۆکارەکانی گواستنەوەی فڕیوی کارەبایی، هایبرید و خۆلێخوڕ دەستی پێکردووە. بەپێی ماڵپەڕی تەکنەلۆژیی “زە ڤێرج”، سێ کۆمپانیای پێشەنگی وەک “جۆبی”، “بێتا” و “ویسک” دەستیان بە یەکەمین گەشتە تاقیکارییە فەرمییەکانیان کردووە. ئەم تاقیکردنەوانە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نێوان شارەکان و فڕۆکەخانە ناوخۆیییەکان، بەتایبەت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی “داڵاس/فۆرت وۆرس”، بەبێ سەرنشین بەڕێوە دەچن.
تێکساس یەکەم ویلایەتە لە نێو هەشت ویلایەتی دەستنیشانکراودا کە ئەو تاقیکردنەوانەی تێدا دەکرێت، دواتریش چەندین ویلایەتی دیکەی وەک نیویۆرک، یۆتا، فلۆریدا و پێنسلڤانیا دێنە نێو پڕۆگرامەکە.
ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شاڕێگاکانی شارە گەورەکانی ئەمریکایە، بەڵام چەندین بەربەستی تەکنیکی وەک توانای پاترییەکان، کۆسپەکانی بەردەم هەستەوەرەکان (سێنسەر) و ناکۆکییە یاسایییەکانی نێوان کۆمپانیاکان، هێشتا ڕێگرن لەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە بە شێوەیەکی بەرفراوان بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوه

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران تەندەرێک بۆ بەرزکەرەوە بۆ دادگای هەولێر ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق چاپکردنی دراوی نوێ و لابردنی سفرەکان ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح