zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 8/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەت ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بێ جیاوازی دووپات کردەوە.

سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی سەرۆکی حکومەت لە مافی پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان دەربڕی .

No photo description available.

May be an image of one or more people and dais

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکى وڵاتى بەریتانیا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە

سەڵاح

مەهدی ئومێد یەکێک لە ناوە دیارەکانی سینەمای کوردی کۆچی دوایی کرد

ART

بەلجیکا ھۆشداری لە بارەی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سەڵاح