zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

 

ئیدانەی ئەو هێرشانه دەکەین کە کرانه سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودیەی برا و هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعوودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە. هەروەها پشتیوانی لەو ڕێکارانه دەکەین کە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانه و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیانگرێتەبەر.
جەختیش دەکەینەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەرەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین ڕێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پته‌وکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی: ئه‌گه‌ر پرۆژە یاسای حه‌*شدی شه‌*عبی رانەگرم ئه‌مریكا گرووپە چە*کدارەکان بە ئامانج دەگرێت

سەڵاح

ئێران: وەڵامی واشنتن دەدەینەوە دوایتەواوبوونی پێداچوونەوە بە پێشنیاریپەیوەست بە کردنەوەی گەرووی هورمز

گوران

جێگری والی كه‌ركوك و شه‌ش له‌ پاسه‌وانه‌كانی لە كەركووك كوژران

سەڵاح