zagros news agency

‎مرۆڤەکان بەهۆی مۆبایلە زیرەکەکان ساڵانە 120 هەزار وشە کەمتر قسەدەکەن

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کە لەلایەن زانکۆکانی “میسوری” و “ئاریزۆنا” ئەنجامدراوە، دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی شۆککەر ئاشکرا دەکات، توێژینەوەکە دەریخستووە کە مرۆڤەکان بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل و نامە ناردنەوە، زۆر کەمتر لە جاران قسە دەکەن، ئەمەش وەک “هەڕەشەیەکی بێدەنگ بۆ سەر هونەری گفتوگۆی مرۆیی” وەسف دەکرێت.

ئامارەکان چی دەڵێن؟

بەپێی توێژینەوەکە، تێکڕای ئەو وشانەی مرۆڤ رۆژانە دەریان دەبڕێت، بەراورد بە ساڵی 2005 بە بڕی 338 وشە کەمی کردووە، ئەمەش واتە مرۆڤ ساڵانە نزیكەی 120,000 وشە کەمتر دەڵێت. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە:

-لە ساڵی 2005 تێکڕای قسەکردنی رۆژانە 15,900 وشە بووە.

-لە ساڵی 2019 ئەم رێژەیە بۆ 12,700 وشە دابەزیوە.

-ئەمە نیشانەی 28% پاشەکشەیە لە قسەکردندا لەگەڵ سەرهەڵدانی مۆبایلە زیرەکەکان.

نەوەی Z زۆرترین زیانی بەرکەوتووە

توێژەران دوای شیکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکانی زیاتر لە 2,000 کەس، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەموو تەمەنەکان کاریگەر بوون، بەڵام “نەوەی Z” (ئەوانەی تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمترە) زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، چونکە بە تەواوی پشتیان بە پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان بەستووە.

کاریگەرییە مەترسیدارەکان

ڤالیریا بیفر، یەکێک لە توێژەرانی ئەم بابەتە، هۆشداری دەدات کە کەمبوونەوەی قسەکردن مەترسییە بۆ سەر ئەو کارامەییە کۆمەڵایەتییانەی مرۆڤ 200,000 ساڵە پشتیان پێ دەبەستێت، وەک (نەغەمەی دەنگ، ئاماژە سۆزدارییەکان و کاتەکردنی گفتوگۆ).

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

سەڵاح

حکومەتی تورکیا دۆخی ئاشتی تاوتوێ دەکات

یاسین

مۆندیالی یانەکان بەردەوام دەبن و خشتەی یاریەکانی ئەمشە و بەرەبەیانی سبەی

یاسین