zagros news agency

ئاربێلوا؛ئەو شتانەی باس دەکرێن لەسەر ژووری جل گۆڕین ڕاست نین

ئەلڤارۆ ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و تێیدا کۆمەڵێک لێدوانی گرنگیدا،کە دەربارەی کێشەی ژووری جل گۆڕینی یانەکەی قسەی کرد و دەنگۆکانی بە ناڕاست لەقەڵەمدا و باسی لە چوامینی و ڤاڵڤێردی کرد.

ئاربێلوا دەربارەی شەڕەکەی ژووری جل گۆڕین وتی؛ ئەوانەی ڕوویاندا نەدەبووایە ڕووبدەن،منیش بەرپرسیارەتی هەمووی هەڵدەگرم،بابەتی بریندار بوونی ڤاڵڤێردی پەیوەندی بە بەختەوە هەیە،نەک ئەو جۆرەی خەڵک دەیگێڕنەوە،کە بەداخەوە بۆ ئەو قسانەی دەیبیستم
ئەو قسانەی دەکرێن لەسەر ئەم بابەتە دوورن لە ڕاستیەوە و بابەتەکەش چارەسەر کراوە،هەردوو یاریزانیش داوای لێبووردنیان کردوە،ئەگەر ئێوە بەدوای تاوانبارەکە دەگەڕێن من لێرەم.

دەربارەی هاتنە دەرەوە ئەم بابەتە ئاربێلوا بەتوندی قسەی کرد و وتی؛ بەداخەوەم بۆ ئەوەی ئەم بابەتانە دێنە نێو باسی میدیاکان،من لەدەزگای سی ئای ئەی کار ناکەم و ناتوانم یاریزانەکانم تاوانبار بکەم،چونکە خەڵکانێکی زۆر هەن لە دەوری تیپەکەم،ئێمە دەبێت ئامادەبین بۆ ڕکابەریەکانی داهاتوو،نەک هەر ئەم بابەتانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا دوو مەرجی بۆ گەڕاندنەوەی پابلۆ تۆرێ هەیە

یاسین

مان یونایتد دووبارە هاندەرانی بێ هیوا کرد

یاسین

لە تورکیا بەهۆی قومار کردن بەیاریەکان 149 ناوبژیوان دەستگیر کران

یاسین