فیلمی نوێی”Super Mario Galaxy“ توانی پتر لە 1.4 ملیار دۆلار لە ئاستی جیهاندا کۆبکاتەوە.
ئەم فیلمە تەنیا لە ماوەیەکی کەمدا پێش فیلمی چینی Pegasus 3 کەوت و بووە پڕداهاتترین فیلمی ئەمساڵ. بەرهەمەکە لە 4170 هۆڵی سینەمایی نمایش دەکرێت و بەردەوام سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت.
کۆمپانیای Illumination ئاماژەی بەوە کرد، فیلمەکە لە پلەی نۆیەمی بەرهەمەکانیاندایە و سێیەم باشترین فیلمە لە یارییە ڤیدیۆییەکانەوە وەرگیرابێت.
هەرچەندە داهاتەکەی بە ڕێژەی 13% کەمترە لە بەشی یەکەمی ماریۆ، بەڵام هێشتا لە 81 ناوچەی جیهان سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە.
فیلمەکە لە کۆتایی هەفتەی سێیەمدا 30 ملیۆن دۆلاری دیکەی کۆکردەوە. پێشبینی دەکرێت داهاتی ناوخۆیی فیلمەکە تا ڕۆژی دووشەممە بگاتە 350.2 ملیۆن دۆلار.

