zagros news agency

شوتی زیان بە نەخۆشانی گورچیلە و شەکرە دەگەیەنێت

 

دکتۆر ئۆلگا یامیلۆڤا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی پزیشکی پاسیفیک، هۆشداری دەدات لەوەی کە زۆر خواردنی شوتی زیانی تەندروستی گەورە بەو کەسانە دەگەیەنێت کە بەدەست نەخۆشییەکانی گورچیلە و شەکرەوە دەناڵێنن.
دکتۆر ئۆلگا ڕوونیکردەوە، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە مەترسی هەڵئاوسانیان هەیە، شوتی فشارێکی زۆر دەخاتە سەر کۆئەندامی میز، چونکە هاندەرێکی بەهێزی میزکردنە. زۆر خواردنی دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە و تەنانەت لەوانەیە بەردی گورچیلەش لەو کەسانەدا بجوڵێنێت کە پێشتر بەردیان هەبووە.
بەهۆی ئەوەی شوتی ڕێژەیەکی بەرزی شەکری سادەی تێدایە کە خێرا هەرس دەبێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکری خوێن. بۆیە پزیشکەکە ئامۆژگاری نەخۆشانی شەکرە دەکات کە لە ڕۆژێکدا تەنها (150 بۆ 200) گرام بخۆن، ئەویش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ و چاودێریکردنی بەردەوامی ئاستی شەکرەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی هاندەرانی بە سەرکەووتن ئاشتکردەوە

یاسین

هەولێر … قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەستیپێکرد

یاسین

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا

یاسین