zagros news agency

نەتانیاهوو : ژمارەیەک گوندی باشووری لوبنان داوای “لکاندن بە ئیسرائیل”ـەوە دەکەن

بنیامین نەتانیاهوو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی: هەندێک گوندی کریستیان‌نشین لە باشووری لوبنان، بۆ پاراستنیان لە هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، داوای چوونە پاڵ ئیسرائیلیان کردووە، چونکە ئەو ڕێکخراوە بە نیازی کوشتنیانە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تەنها ئاماژەی بەوە دا ئەو گوندانە لە نێزیک سنووری ئیسرائیل و لوبنانن، بەڵام ناوی نەهێنان.
ئەم بانگشەیەی نەتانیاهوو کاردانەوەی خێرای بەرپرسانی ناوخۆییی لوبنانی لێ کەوتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان (NNA)، حەنا ئەلعەمیل، شارەوانی شارۆچکەی کریستیان‌نشینی ڕمێش لە نێزیک سنوور، گرتنەبەری هەنگاوی لەو شێوەیەی بە “تەواوی مەحاڵ” ناو برد.
هەروەها ١٥ شارۆچکەی کریستیان‌نشین لە باشووری لوبنان، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بیرۆکەی لکاندن بە ئیسرائیلیان ڕەت کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەیال زەمیر، فەرماندەی گشتیی سوپای ئیسرائیل لە کاتی سەردانی باشووری لوبنان، باسی لە “بەرەوڕووبوونەوەی توندی” هێزەکانی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا کرد و گوتی: «سوپای ئیسرائیل بە توندی کار دەکات تا ئەو هەڕەشەیەی لە خاکی لوبنانەوە لەسەر ئیسرائیل هەیە، بنبڕ بکات.»
بە گوتەی زەمیر، ئەگەر حیزبوڵڵا ئاگربەست پێشێل بکات، هێزەکانی ئیسرائیل ئامادەن “بە خێرایی دەست بە ئۆپراسیۆنی زەمینی بکەنەوە”.
هەروەها گوتی: «پێویستە سوپای لوبنان پابەندی بەڵێنەکانی بێت و چەکدارانی حیزبوڵڵا و ژێرخانە تیرۆریستییەکانیان لە ناوچەکەدا دوور بخاتەوە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشداری لە وشکەساڵییەکی بێوێنه له عێراق دەدرێت

سەڵاح

سانای تاکایچی بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە ژاپۆن

یاسین

پەنجا هەزار دۆلار دراوی ئەمریکی ساختە دەستی بەسەر داگیرا

یاسین