zagros news agency

هێرشی تۆپخانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوو بە هۆی ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیان

 

هێزەکانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە، هاوکات لەگەڵ هێرشی بەرفراوان بۆ سەر دەوروبەری ناوچەی “قیزان ڕەشوان” لە باشووری شاری خان یوونس لە کەرتی غەززە، چەندین کردەوەی ڕووخاندنی تەلاریان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە ئەنجام دا.
لە شاری غەززەش سوپای ئیسرائیل دوو کردەوەی ڕووخاندنی لە گەڕەکی “تەفاح” لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و هەروەها لە بەشی ڕۆژهەڵاتی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجام دا.
هاوکات تۆپخانەکانی ئیسرائیل ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەمپی “بورەیج”یان لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کرد. هێرشی دیکەی تۆپخانەکان ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری ڕەفەحیان لە باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لە غەززە دوێنێ لەکارکەوتنی نزیکەی ٧٠ لەسەدی ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و گواستنەوەی نەخۆشانی بەهۆی بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ، کێشەی تەکنیکی و کەمیی پارچەی یەدەگ ڕاگەیاند.
ئەو وەزارەتە هۆشداریی دا بەردەوامیی ڕێگری لە هێنانەناوەوەی تایە و پارچەی یەدەگ، سیستەمی گواستنەوەی نەخۆشان لەگەڵ مەترسیی پەککەوتنی تەواوەتی ڕووبەڕوو دەکاتەوە و توانای ستافی پزیشکی و نەخۆشان بۆ گەیشتن بە ناوەندە تەندروستییەکان بە توندی کەم دەکاتەوە.
ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە بەردەوامن. هاوکات گفتوگۆکان دەربارەی ئامادەکارییەکانی قۆناغی دوای شەڕ، لەوانە بابەتەکانی پێوەندیدار بە بەڕێوەبردنی غەززە، تەناهی، هاوکارییە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوە لە ئارادان.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٩ مانگ بەسەر دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەست، ئەم پلانانە هێشتا لەگەڵ تەحەددای جیدی ڕووبەڕوون؛ چونکە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسیی گشتگیر تووشی بنبەست بووە و هێشتا پێویستی بە گەرەنتیی تەناهی و میکانیزمی دابینکردنی دارایی بەردەوام هەیە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکان لە غەززە، ئاژانسی هەواڵی فەلەستین (وەفا) ڕایگەیاند شۆفڵەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامن لە ڕووخاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە گوندی “زەبووبا” لە ڕۆژئاوای جەنین و دارە زەیتوونەکانیان لە ڕەگەوە هەڵکێشاوە. ئەم کارە زیانی زۆری بە موڵکی دانیشتووان گەیاندووە و هەڕەشە لە سەرچاوەی بژێوی دەیان خێزان دەکات.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە ١٥٠٠ داری زەیتوونیان لە زەوییەکانی ئەم گوندەدا لەناو بردووە. ئەمەش دوای ئەوە هات پێشتر ئاگادارینامەیەک بۆ هەڵکێشانی دارە زەیتوونەکان لە ١٢٨ دۆنم زەویی ئەم گوندەدا دەرچووبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێباز حه‌ملان: هەرێمی کوردستان داوای هەموو مووچەکانی لە بەغدا دەکات

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەخت

یاسین

دلفین غازی: پارتی دیرۆک بۆ خۆ تۆمار نەکریە، بەلکو دیرۆکا بزاڤا رزگاریخوازیا مللەتەکی تۆمار کریە

سەڵاح