zagros news agency

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەیەک گەیشتە ڕێککەوتن

 

لەنێو مێرکاتۆی هاوینەی 2026 زۆر ناوی دیار هەبوون باسیانلێووە دەکرا و مشتومڕی خستە نێو میدیاکان،یەکێک لەو ناوانە فێران تۆرێسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنایە،کە زۆر کات باس دەکرا یانە کەتەلۆنیەکە جێدەهێڵێت،وە ئەمڕۆش ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کرد یاریزانەکە ڕۆیشتنی زۆر نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت فێران لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر خاڵە و بەندە تاکەکەسیەکان و یاریزانەکە ئاماژەی ئۆکەی کردوە بۆ ئیمزا کردنی بۆندەکەی،تەنها ئەوەندە ماوە بۆندێکی فەرمی لە پاریسەوە پێشکەشی بارسێلۆنا بکرێت و یاریزانەکە بگوازرێتەوە.

فێران تۆرێس وەرزی ڕابردوو سەرەڕای هەبوونی لیڤاندۆڤسیکی لە ڕمی هێرشبەری بارسێلۆنا ئاستێکی بەرز پێشکەش کرد و لەکۆی 49 یاری خاوەنی 3 ئەسیست و 21 گۆڵ بوو،کە 16 گۆڵیان لەلالیگا بوو،ئەمەش زیاتر یاریزانەکەی خستە نێو دڵی کارگێڕی پاریس سانجێرمان و بارساش لاری نییە لە ڕۆیشتنی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

شێرکۆ کەریم گرێبەستێکی نوێی واژوو کرد

یاسین

یاری کۆتایی کەنداو دوادەخرێت

یاسین

ئینریکی پەیامی بۆ حەکیمی و دیمبلی هەیە

یاسین