zagros news agency

چەند گۆڕانکارییەکی بچووک لە خووەکانی خواردندا مەترسیی شێرپەنجە بە ڕێژەی ٤٠% کەم دەکەنەوە

 

بەپێی خەمڵاندنە پزیشکییە جیهانییەکان، سستمی خۆراکیی نادروست ساڵانە بەرپرسە لە سەرهەڵدانی ٥%ی حاڵەتە نوێیەکانی شێرپەنجە. زانایان دووپاتی دەکەنەوە کە تەنیا بە چاککردنی شێوازی ژیان، دەکرێت ڕێگری لە پتر لە ٤٠%ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بکرێت.

بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی ئەم نەخۆشییە، پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە ئەم خووانە بگۆڕدرێن:

کەمکردنەوەی کحول و شەکر: کحول ڕاستەوخۆ لە ڕیزی ماددە شێرپەنجەیییەکاندایە؛ شەکر و خواردنەوە شیرینەکانیش هۆکارن بۆ قەڵەوی، کە قەڵەویش مەترسیی تووشبوون بە ١٢ جۆری جیاوازی شێرپەنجە زیاد دەکات.

دیاریکردنی ڕێژەی گۆشت: پێویستە خواردنی گۆشتی دەستکرد (وەک سۆسج و کالباس) لە ١٥٠ گرام، و گۆشتی سوور لە ٥٠٠ گرام لە هەفتەیەکدا زیاتر نەبێت.

گرنگیدان بە شێوازی لێنان: لە کاتی برژاندنی گۆشت لەسەر خەڵووز، دەبێت ڕێگری لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی گڕی ئاگر بکرێت و ئەو بەشانەی کە سووتاون و ڕەش بوونەتەوە نەخورێن. هەروەها لە کاتی سوورکردنەوەی پەتاتە لە پلەی گەرمیی بەرزدا، ماددەی زیانبەخشی (ئاکریلامید) دروست دەبێت کە دەبێت هۆشیاری لێبکرێت.

دوورکەوتنەوە لە قاپی پلاستیکی: گەرمکردنەوەی خواردن لە ناو قاپی پلاستیکیدا لە ناو مایکرۆوەیڤ، ماددەی مەترسیدار دەردەکات؛ بۆیە هەمیشە پێویستە قاپی شووشە یان سیرامیک بەکاربهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆكارەكانی تووشبوون بە مایەسیری

lana

خواردنەوەیەک مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە

lana

ئەم خواردن و خواردنەوانە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن زیاددەکەن

lana