zagros news agency

‎موقتەدا سەدر داوای کەنداوێکی بێ بنکەی سەربازی دەکات

‎
‎ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعه‌، موقتەدا سەدر، سەرەخۆشی لە گەلی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە کرد بەهۆی کۆچی دوایی میری پێشووی قەتەر، هاوکات هیوای خواست ناوچەی کەنداو ببێتە مەڵبەندی ئارامی و سەقامگیری و دوور بێت لە بنکەی سەربازی و ململانێکان.
‎
‎سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە و ڕایگەیاندووە “بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، سەرەخۆشی لە گەلی خوشک و برای قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا دەکەین بۆ کۆچی دوایی میری دۆست”.
‎
‎سەدر لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە “کەنداوی عەرەبی لەگەڵ دراوسێکانیدا، بەتایبەت لەگەڵ ئێران، لەناو کەشێکی ئارامدا بژین؛ بەبێ بوونی بنکەی سەربازی و ئاگری شەڕ”.
‎
‎هەروەها داوای لە خودا کردووە کە “ئاشتی بەسەر گەلی قەتەردا ببارێنێت، و برایەتی و تەبایی بەسەر وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیدا بسەپێنێت، بەبێ پرۆسەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و بەبێ تیرۆر، بەتایبەتی لە فەڵەستین و لوبنان”.
‎
‎ئەم سەرەخۆشییە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، دیوانی شاهانەی قەتەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، کۆچی دوایی میری پێشووی قەتەر شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، لە تەمەنی 74 ساڵیدا ڕاگەیاند.
‎

هەواڵی پەیوەندیدار

وادەی نمایشکردنی “Spider-Man: Brand New Day” دیاریی دەکرێت

ART

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

لە توركیا ئەوەی پشتگیریی كەزی بكات، دەستگیر دەكرێت

یاسین