zagros news agency

دادگایەکی ئیسرائیل سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سەربازێکی ئیسرائیلی سەپاند

دادگایەکی ئیسرائیل سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەربازێکی ئیسرائیلی تۆمەتبار بە سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەرکرد.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو سەربازە ساڵی ٢٠٢٥ لە ڕێگەی تێلێگرامەوە چەند پەیامێکی پێشنیاری کاری لە کەسانی جیاواز پێ گەیشتووە، هەندێکیان پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەبووە. یەکێک لەو ڕابتە ئێرانییانە لە بەرانبەر ئەنجامدانی “چەند ئەرکێکی وێنەگرتن و ڤیدیۆکردن” پێشنیاری پێدانی پارەی بۆ کردووە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئەو سەربازە دوو ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی لە کاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لە حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، لەگەڵ چەند فیلمێکی دیکە بۆ ڕابتە ئێرانییەکە ناردووە.
سوپای ئیسرائیل گوتی: “تۆمەتبارەکە پاش ئەوەی هەستی بە گوشار کردووە، بابەتەکەی بە ئەندامێکی یەکەکەی ڕاگەیاندووە و ڕۆژی دواتریش لەلایەن شین بێتەوە دەستگیر کراوە”.
ناسنامەی ئەو سەربازە و ناوی ئەو یەکەیەی تێیدا خزمەتی دەکرد، هێشتا ڕێگریی بڵاوکردنەوەیان لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوه و یەکێک له بابەتەکان نەوتی هەرێمی کوردستانه

سەڵاح

خامنەیی: داواكاریی خۆپیشاندەران ڕەوان و بەجێن

سەڵاح

بەهۆی بەفربارینەوە لە ژاپۆن ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا

سەڵاح