ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه7ی5ی2024، بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو له‌گەورە بەرپرسانی ئیماڕاتی و جیهانی و له نێوانیاندا شاندێکی هەرێمی کوردستان به‌سەرۆکایەتی محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان لوتکەی وەبەرهێنانی جیهانی له ئیماڕات دەستی به کارەکانی کرد.
له لوتكه‌كه‌دا كه‌سایه‌تییه ئابووریی ناسه‌كان له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هاتوون و به‌شدارن و تاوتوێی دۆخی ئابووری ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌كرێت و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێت.