ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عێراق رووبه‌رووی گرفتی گه‌وره‌ی نه‌ختینه‌ی پاره بوه‌ته‌وه، چونكه ته‌واوی فرۆشتنی نه‌وتی له‌رێگای گه‌روی هورمزه‌وه بوو، ئێستا ئه‌و گه‌روه چاره‌نووسی نادیاره، ناچاره ده‌بێت یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته دراوسێ كان هاوكاری بكات، تا نه‌وتی خۆی بنێرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵأم ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نیا خاكی كوردستانه بوه‌ته‌وه فریاد ره‌سی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عێراق.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا بۆ زاگرۆس گوتی: “عێراق رووبه‌رووی مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئابووری بوه‌ته‌وه، چونكه پشتی به‌ته‌نیا فرۆشتنی نه‌وت به ستووه، ئه‌م دواییانه چاوی له هه‌رێمی كوردستان كرد له‌وه‌ی بتوانێت داهات فره‌چه‌شن بكات، بۆیه هات سیسته‌می ئهسیكۆدانی دانا باجی زیاد كرد، به‌ڵام سودی نه‌بوو ، چونكه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردووی عێراق نه‌یتوانراوه پێناسه‌ی ئابووری خۆی رێكبخاته‌وه، هه‌میشه پشتی به‌وه به‌ستووه نه‌وت بفرۆشرێت و پاره‌كه‌ی خه‌رج بكرێت ئێستاش كه شه‌ری ئێران و ئه‌مه‌ریكایه و گه‌روی هورمز داخراوه، ته‌واوی نه‌وتی عێراق له‌و به‌نده‌ره‌وه ده‌رۆیشت راوه‌ستاوه، به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كهمیتهتێك كه ته‌نیا ده‌رچه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له سنووری كوردستانه و ده‌بێت به‌غدا گفتووگۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌رده‌ن یان سعودیه یان توركیا و سوریا رێككه‌وتن بكات تا له‌وێوه نه‌وتی بچێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش هه‌م كاتی پێویسته هه‌میش بابه‌تی سیاسسییه كه ئێستا عێراق ره‌خنه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن ئه‌و ولاتانه‌وه له‌وه‌ی لێره‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ریان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دۆخی ئابووری عێراق خراپه پاره‌ی سیوله و نه‌قد نه‌ماوه به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق هیشتا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه بروامان وابووه كه ده‌بێت ئابووری عێراق فره‌چه‌شن بكرێت و ته‌نیا پشت به سێكته‌ری نه‌وت نه‌به‌سترێت، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات تا ببێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خنكانه ئابووریه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت له بواری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان تاكه ده‌رچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق برۆوات و ئه‌مه باشترین تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ عێراق كه له پرسی رێگای گه‌شه ئارام و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ره‌چاوبكرێت.

